نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەزر دەبێتەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣٠ی تشرینی دووەمی٢٠٢٣ نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهاندا گۆڕانکاری بەسەردا هات.

لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی بەرز بووە و گەیشتە ٧٨ دۆلار و ٢٢سەنت، لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٧ دۆلار و ٨٦سەنت بوو.

هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتە ٨٣ دۆلارو٢٧سەنتە بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە٨٢ دۆلار و ٥٠ سەنت بوو. 
 
چاودێران گۆڕانکاری لە نرخی نەوت دەگەڕێننەوە بۆ بارگرژی سیاسی و سەربازی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بەهۆی شەڕی ئیسرائیل و فەلەستینییەکانەوە هاتۆتە ئاراوە.



AM:09:09:30/11/2023