وەزارەتی دارایی و ئابووری روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند" هیچ بڕیار و رێنماییەکی نوێ بۆ خەرج کردن یان خەرج نەکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی مامۆستایان دەرنەچووە".

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ لەبارەی خەرجکردنی شایستە داراییەکانی مانگی ئەیلوولی وانەبێژان، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوەو رایگەیاند" لە چەند پەیج و دەزگایەکی راگەیاندن بەیاننامەیەک بەناوی دەستەی نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ سەبارەت بە خەرجکردنی شایستە داراییەکانی مانگی ئەیلولی وانەبێژان بڵاوکراوەتەوە و لە چەند بەشێکی بەیاننامەکەدا وەزارەتی دارایی بەهۆکاری خەرج نەکردنی شایستەکانیان تۆمەتبار دەکەن، بۆ سەرجەم وانەبێژان و رای گشتی روون دەکەینەوە، کە هیچ بڕیار و رێنماییەکی نوێ لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی داراییەوە بۆ خەرج کردن یان خەرج نەکردنی مووچە و شایستەی دارایی هیچ چین و توێژێکی مامۆستایان دەرنەچووە".



 



PM:12:31:30/11/2023