دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی لە نوسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ بەرزبوونەوەی زیاتری تۆمارکرد.
لەئێستادا نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٥٥ هەزار و ٣٠٠ دیناری عێراقی لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوی هەرێم مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە کاتێکدا بەیانی ئەمڕۆ بە ١٥٦ هەزار و ٥٠٠ دینار بوو.
هەر ئەمڕۆ بانکی ناوەندی بڕی ٢١٤ ملیۆن و ٢٥٧ هەزار و ٥٢٠ دۆلاری خستە بازاڕەوە کە ١٨٩ ملیۆن و ٢٤٧ هەزار و ٥٢٠ دۆلار بەشێوەی حەواڵە و ٢٥ ملیۆن و ١٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاش فرۆشرا.