وێنە.. میریام فارس بە ستایلە جیاوازەکەی سەرنجی بینەرەکانی ڕادەکێشێت

میریام فارس لە نوێترین دەرکەوتنی بە ستایلە جیاوازەکەی بینەرەکانی سەرسام دەکات. 

گۆرانیبێژی لوبنانی میریام فارس، نوێترین وێنەکانی خۆی لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام بڵاوکردەوە کە بۆتە جێی سەرنجی بەشێک لە هەوادارەکانی. 

میریام فارس بەهۆی جوانی و شیكی و سەرنجڕاكێشیەوە ناسراوە بە "شاژنی شانۆ”، لەساڵی 1983 لەدایكبووە لەتەمەنی منداڵیەوە دەستی بەكاری هونەری كردووە، هاوسەرگیری لەگەڵ بازرگانێكی ئەمەریكی كردووە، بەناوی "دانی مێتری" دوور لەچاوی كامێرا و میدیاكان، پاشان لەساڵی 2016 دەبێتە خاوەنی منداڵێك بەناوی جایدن.


PM:05:16:01/12/2023