ئەنچیلۆتی قسەی خۆی لەسەر چوونی کرۆس کرد

کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید باس لە داهاتووی کرۆس دەکات لەگەڵ ریاڵ مەدرید ،ئەمەش پێش یاری گرانادا کە سبەی شەممە ئەنجام دەدرێت.

ئەنچیلۆتی لەسەر مانەوەی کرۆس دەڵێت:" تۆنی کرۆس دەزانێت ئێمە خۆشمان دەوێت، ئەویش لە کۆتایی وەرزدا بڕیار دەدات کە ئایا بەردەوام دەبێت لە ڕیال مەدرید یان واز لە یاریکردن دەهێنێت، هەستێکی زۆر باشی هەیە، لە هەمان ئاستدایە وەک هەمیشە.

کرۆس لە کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستی تەواو دەبێت و دەتوانێت یانەکەی جێبهێڵێت.


PM:07:05:01/12/2023