کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە

کەمێک پێش ئێستا بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش بەجێگیری دەمێنەوە". 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و هەندێکجار دەگۆرێت بۆ پەڵە هەور و نیمچە هەور، خێرای باش (٥ – ١٥)کم دەبێت بە ئاڕاستەی باشووری خۆرئاوا و مەودای بینین (٩ – ١٠)کم دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ. 

ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ یەکشەممە ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هاوکات خێرای با (٥ – ١٥)کم دەبێت و مەودای بینین (٩ – ١٠) کم دەبێت، پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ. 


AM:10:45:02/12/2023