"بەهۆی گولـلەی وێڵەوە" هاوڵاتییەک لە قەزای زاخۆ گیانی لەدەستدا

ئەمڕۆ شەممە "بەهۆی گولـلەیەكی وێڵەوە" هاوڵاتییەک لە سنووری قەزای زاخۆ گیانی لەدەستدا، ڕووداوەکەش لە کاتی مەشق و ڕاهێنانی فێرخوازانى ئەکادیمیای زاخۆ ڕوویداوە. 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی زاخۆ لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاندووە" ئەمڕۆ هاوڵاتییەک بە ناوی (ع، ح، ب) تەمەن (٥٤) ساڵ، لە كەمپی چەمشكۆی قەزای زاخۆ، بەهۆی گولـلەی وێڵەوە گیانی لەدەستدا". 

ئەوەشی خستەڕوو، بۆ لێكۆڵینەوە تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی دادوەری پارێزگای دهۆك كراوە. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، گوللـەكە بەهۆی مەشق و راهێنانی سەربازی لە ئەكادیمیای زاخۆ دەرچووە و بەر ئەو كەسە كەوتووە.


PM:04:11:02/12/2023