کەشناسی عێراق ڕایدەگەیەنێت" ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو لە ناوچەکانی ناوەڕاست و ههرێم ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی باران".
بهپێی پێشبینییەکانی کەشناسی عێراق، سبەینێ دووشەممە ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش لە ناوچەکانی ناوەڕاست و ههرێمی كوردستان نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو لە ناوچەکانی ناوەڕاست و ههرێمی كوردستان ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی باران کە ڕەنگە لە هەندێک کاتدا ڕەشەبای لەگەڵدا بێت.
ئەوەشی خستەڕوو، ڕۆژی پێنجشەممەش ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ بارانبارین کە ڕەنگە لە هەندێک کاتدا ڕەشەبای لەگەڵدا بێت.
هەروەها لای خۆشیەوە ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی ڕایگەیاندووە" ئەم مانگە بارانی زۆر باش دەبارێت ھەر لە ٦ی مانگەوە پێشبینی دەستپێکردنەوەی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆکانی دەریای ناوەراست و سوور بۆسەر ناوچەکانمان دەکرێت بە چەند قۆناغێکی یەک لە دوای یەک کە مەودای نێوان بارانەکان نزیک دەبن لەیەک".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر ھەیە چەند شەپۆلێکی بارانبارین لە نێوان ٦ی مانگ بۆ ٢٠ی مانگ بەرێژەی مامناوەند و زۆرباش ھەرێمی کوردستان بگرێتەوە لەگەڵ بارینی بەفرێکی زۆریش لەسەر ناوچە شاخاوییە سنورییەکان و ناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان، بە تایبەت لە دوای ناوەڕاستی مانگەوە.