پاش ئەوەی فلیکس توانی گۆڵی بردنەوە بۆ یانەی بەرشەلۆنە دژی یانەکەی پێشووی ئاتلەتیکۆمەدرید بکات، دوای یاریەکە پەیامێکی ئاڕاستە کردن.
جواو فێلیکس وتی: "من ئارامم، گرنگ نییە چی لەبارەی منەوە دەڵێن، گرنگیان پێنادەم، سەرنجم لەسەر خۆمە بۆ ئەوەی باشتر بم و ئەمەش دەرئەنجامی کارەکانمە."
جواو فێلیکس وتیشی:" پەیوەندییەکی باشم لەگەڵ سەرجەم یاریزانانی ئەتلەتیکۆ مەدرید هەیە و خۆشم دەوێن، هیوای باشترینیان بۆ دەخوازم".
لە،کۆتایدا فێلیکس لەسەر سیمیۆنی راهێنەر وتی: "هیچ کێشەیەکم لەگەڵ سیمیۆنی نییە".