هاوسەری کاوە گەرمیان: مەحمود سەنگاوی عەدنانی حەمەی مینا خوێنی کاوە گەرمیانیان لە ئەستۆدایە


هاوسەری رۆژنامەنووس کاوە گەرمیانی، شیرین ئەمین، تیرۆرکردنی هاوسەرەکەی دەخاتە ئەستۆی هەردوو بەرپرسی یەکێتی؛ مەحمود سەنگاوی و عەدنانی حەمەی مینا. 

شیرین کاوە گەرمیانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە نووسینێکدا دەڵێت" ئەو دوو بەرپرسەی گەرمیان کە بەپلە یەک خوێنی کاوە گەرمیانی یان لە ئەستۆدایە، بە ئاشکرا ھەڕەشەیان لە خودی گەرمیانی کردبوو، چونکە کاوە سڵی لە دڕندەی ئەوان نە دەکردەوە بوێرانە بە نوکی قەڵەمەکەی مەلەفە ڕەشەکانی بەر پرسانی ھەڵ دەدایەوە".

شیرین کاوە گەرمیانی کە ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان بووە، لە نووسینەکەیدا دەشڵێت" محمود سەنگاوی لە بەرواری 24-7-2012 لە ڕێگای پەیوەندی تەلەفونەوە ھەڕەشە و جنێو بارانی کاوەگەرمیانی دەکات ـــ عەدنانی حەمەی مینا لە بەروای 3-12-2013 لە نێو حەڕەمی دادگای بەرای کەلار لەپێش چاوی خەڵک و پۆلیس تەھدیدو ھەڕەشە لەکاوە گەرمیانی کردووە، واتە دوو ڕۆژ پێش تیرۆر کردنی کە 5-12-2013 ئەو هەڕەشانە دەکات".

کاوە گەرمیانی رۆژنامەنووس رۆژی ٥ ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ لە ماڵەکەی خۆیدا تیرۆر کرا، دواتر کەسێک کە سەر بە یەکێتی نیشتمانی کوردستان بوو لەسەر ئەو دۆسیەیە حوکمدراو تا ئێستا لە زیندانە، بەڵام تا ئێستا روون نییە کە کێ فەرمانی بەو کەسە کردووە کە کاوەی تیرۆر کرد. 



AM:09:57:04/12/2023