هەواڵێکی زۆر ناخۆش بۆ هاندەرانی بەرشەلۆنە

میدیاکانی ئیسپانیا بڵاویانکردۆتەوە تیرشتیگن پێش ساڵی 2024 ناگەڕێتەوە بۆ یاریگاکان،ئەمەش بەهۆی پێکانەوە.

 بە قسەی رۆژنامەکان تیرشتیگن دوو بژاردەی لە بەردەمدا هەیە یان دەبێت چەند هەفتەیەک پشوو بدات تا  ئازارەکە بە شێوەیەکی سروشتی کەم ببێتەوە، یان نەشتەرگەری - 4-6 هەفتە لە یاریگاکان دووریددەخاتەوە.

 ئەوەی لە هەردوو حاڵەتەکەدا دڵنیایە ئەوەیە کە پێش ساڵی 2024 ناگەڕێتەوە، ئەگەر تیرشتیگن بڕیاری نەشتەرگەری بدات دوو مانگ لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە، ئامانجیش ئامادەکردنی دەبێت بۆ قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ.
بەرشەلۆنە ئیناکی پینای وەک شوێنگرەوەی تیرشتیگن دیاری کردووە.


PM:12:49:04/12/2023