وەزارەتی کارەبا بۆ هاوڵاتییان: هەر هاوبەشێک بیەوێت کارەباکەی بۆ دەکەین بە پریپەید

وەزارەتی کارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت" هەر هاوبەشێک بیەوێت کارەباکەی بکاتە سیستمی پریپەید، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی کارەبای سنوورەکەی بکات". 

وەزارەتی کارەبای هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ لە ئاگادارییەکدا بڵاویکردەوە" هاوبەشانی کارەبا لە پۆلی ماڵان و بازرگانی ئاگاداردەکەینەوە کە هەر هاوبەشێک بیەوێت کارەباکەی بکاتە پریپەید، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی کارەبای سنوورەکەی بکات و داواکارییەک بە پڕکردنەوەی فۆرمی تایبەت پێشکەش بکات". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، مەبەست لەو کارە ئەوەیە کاری پێویست بۆ جێبەجێکردنی سیستەمی پریپەید بۆ ئەو هاوبەشانە بکرێت، بێ ئەوەی گۆڕانکاری لە کرێ و ماوەکانی پێدانی کارەبا بکرێت.


PM:06:45:04/12/2023