فەرماندەی ناوەندی ئەمریکا وردەکاری هێرشەکەی دوێنێی سەر حەشدی شەعبی راگەیاند و دەڵێت" هێزەکانمان رووبەرووی پێنج چەکداربوونەوە کە خۆیان ئامادە دەکرد بۆ ئەنجامدانی هێرشێک".
فەرماندەی ناوەندی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم)، ئەمڕۆ دووشەممە لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە" دوێنێ لە کەرکوک، چەند سەربازێکی هێزی هاوپەیمانان لەگەڵ پێنج ئەندامی گروپێکی چەکداری تووشی پێکدادان بوون".
دەشڵێت" ئەو پێنج چەکدارە ئامادەکارییان دەکرد کە بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشبکەنە سەر هێزەکانمان، بەڵام بۆ بەرگریکردن هێزەکانمان بە سیستمی ئاسمانی بەرپەچی هێرشەکەیان دایەوە کە لە ئەنجامدا هەر پێنج چەکدارەکە کوژران و درۆنهكهش تێكشكێندرا".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە" پێشتر هێزه ئەمنییەکانی عێراق له هێرشهكه ئاگادارکراونەتەوە کە کوژرانی چەکدارەکان و لەناوبردنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەیان پشتڕاستکردەوە".
جەختیشیکردەوە، ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە بەرگریکردن لە بەرژەوەندییەکانی و کارمەندانی هاوپەیمانان لە دژی هێرشەکان.