ئەمڕۆ دەساڵ بەسەر شەهیدکردنی رۆژنامەنووس کاوە گەرمیانیدا تێدەپەڕێت کە لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا شەهید کرا و" تا ئێستا هیچ هەواڵێک نەدراوە کە بکەرانی ئەم تیرۆرە بەرپرسیار بکرێن".
ئەمڕۆ سێشەممە تیمی کوردستانی عێراقی رێکخراوی (CPT ) ئەمریکی لە دەیەمین ساڵیادی تیرۆركردنی رۆژنامەنوس و شەهیدی قەڵەم كاوە گەرمیانیدا بڵاوكردەوە و رایگەیاند" ئەمڕۆ دەیەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی ڕۆژنامەوانی سەربەخۆ کاوە گەرمیانییە. لە شکۆی تێکۆشان و خەباتی ئازایانەی کاوە گەرمیانییدا، ئەو پرەنسیپانەمان لە یادە کە کاوە لەسەریان ڕۆشتوە. تاوەکو ئێستاش مەترسییەکانی سەر ڕۆژنامەنوسان، چالاکوانان، ئازادی ڕادەربڕین و خەباتی دژ بە گەندەڵی هەر بەردەوامی هەیە. لە ئێستادا چوار ڕۆژنامەوان بەهۆی کاری ڕۆژنامەگەری لە زیندانەکانی هەرێمی کوردستاندان."
(CPT) راشیگەیاندووە" شەهید کاوە گەرمیانی بەر لە تیرۆرکردنی، چەندین هەڕەشەی لەلایەن دو بەرپرسی سەربازی و خاوەن دەسەڵاتی پارێزگای سلێمانییەوە بەدەستگەیشتبو. لەدوای تێپەڕینی ١٠ ساڵ بەسەر ئەم ڕوداوەدا، تا ئێستا هیچ هەوڵێک نەدراوە کە بکەرانی سەرەکی ئەم تیرۆرە بەرپرسیاربکرێن. تا ئێستا ئازادی ڕادەربڕین و ڕۆژنامەوانان بە بەردەوامی بە ئامانجدەگیرێن."
هەروەها دەڵێن" لە کاتێکدا ئێمە ساڵیادی مەرگی کاوە گەرمیانی دەکەینەوە کە چوار ڕۆژنامەوان بە تۆمەتی مەترسی خستنە سەر ئاسایشی نیشتیمانی لە زینداندانەکانی کوردستاندا زیندانیکراون و هیچ بەڵگەیەکی بڕواپێهێنەریش نییە بۆ سەلماندنی ئەم تۆمەتانە."
لە راگەیەندراوەکەدا هاتوووە " ئێمە وەکو تیمی کوردستانی عێراقی( CPT)م بەڕێزەوە لە ژیانی دلێرانەی کاوە گەرمیانی دەڕوانین و هەر لەم یادەشدا، داوای دەستبەجێ ئازادکردنی ڕۆژنامەوانان 'قارەمان شوکری، سلێمان ئەحمەد، شێروان شێروانی و گوهدار زێباری دەکەین".
لە ڕۆژی ٥ی کانونی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣دا، ڕۆژنامەوانی سەربەخۆ کاوە گەرمیانی لە ماڵەکەی خۆیدا شەهیدکرا.