جارێکی دیکە بنکەی سەربازی عەین ئەسەد کرایە ئامانج

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ بۆ جارێکی دیکە هێرشکرایه‌وه‌ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی سەربازی عەین ئەسەد.

چەكدارانی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا به‌رپرسیارێتی خۆیان له‌ هێرشه‌كه‌ راگه‌یاند و ئاماژە بەوەدەکەن، لە ڕێگەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە هێرشیانكردووه‌ته‌ سه‌ر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد کە دەکەوێتە پارێزگای ئەنبارەوە و هێزەکانی ئەمریکای تێیدا جێگیرن. 

گروپەکە لەبارەی هۆکاری هێرشەکەوە دەڵێن" لە کاردانەوەی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر کەرتی غەززە و کردنە ئامانجی موجاهید و مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق هێرشەکەیان ئەنجامداوە". 

لە مانگی ڕابردووه‌وه‌ تا ئێستا نزیکەی ٨٠ جار هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ر بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق و سووریا و هه‌رێمی كوردستان.


AM:09:54:06/12/2023