ریاڵ مەدرید بڕیارە قورسەکەی دا

یانەی ریاڵ مەدرید دواجار بڕیاری کۆتایی  خۆی دەدات و لە یەکی مانگی یەکدا  دەست دەکات بە هەنگاونان بۆ گواستنەوەی مباپێ.

بە پێی زانیارییەکانی ئاس،  پاریس سانجێرمان ناتوانێت ڕێگری لەم بابەتە بکات بەو پێیەی یاریزانەکە دەچێتە قۆناغی ئازادەوە و ریاڵ مەدریدیش نایەوێت هەمان هەڵەکانی ڕابردوو دووبارە بکاتەوە.

 ئاس نوسیویەتی،  یانەی ڕیال مەدرید لە 1ی 1 ی 2024 پەیوەندی بە فایزە ئەلعەماری دایکی مباپێ دەکات، هیچ گومانێک یان چاوەڕوانییەکی زیاتر قبوڵ ناکرێ، مباپێش 15 ڕۆژی دەوێت بۆ وەڵامدانەوە، ئەمەش کاتێکی زیاترە بۆ ئەوەی بڵێت بەڵێ من ڕیاڵ مەدریدم دەوێت.

لەکۆتایدا رۆژنامەکە دەڵێت :" ئەگەر مباپێ ئۆفەرەکەی مەدرید قبوڵ بکات، ئارامیی لەناو ڕیاڵ مەدرید دەبێت لە نیوەی وەرزەوە تا کۆتایی وەرزەکە.


PM:01:59:06/12/2023