پێشەوا هەورامانی: دەبێت پرسی مووچەی فەرمانبەران لە کێشەکان جیابکرێتەوە

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند" لەگەڵ گەیشتنی ٧٠٠ ملیار دینارەکە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکەین، دەبێت پرسی مووچەی فەرمانبەران لە کێشەکان جیابکرێتەوە".

ئەمشەو چوارشەممە ٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣ وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشەوا هەورامانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" لەگەڵ گەیشتنی ٧٠٠ ملیارەکە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت، داوای سێ مانگی دیکەی مووچەمان بە قەرز کردووە".

هەروەها پێشەوا هەورامانی وتیشی"پەیوەندیی و لێکتێگەیشتنی باش لە نێوان مەسرور بارزانی و محەمەد شیاع سوودانی هەیە".

پێشەوا هەورامانی رایگەیاند" حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو ئەرکەکانی خۆی بەرامبەر حکوومەتی فیدراڵ جێبەجێ کردووە و نەوتیشی رادەست کردووە".

وتیشی" عەقڵیەتێک بۆ بڕینی مووچە و بودجەی هەرێمی کوردستان هەیە، دەبێت پرسی مووچەی فەرمانبەران لە کێشەکان جیابکرێتەوە".



PM:08:08:06/12/2023