روسیا چۆن دەتوانێت بەشداری لەیارییە ئۆڵۆمپیەکان بکات

 سڤێتلانا جورۆڤا ئەندامی دۆمای نێودەوڵەتی  ڕووسیا ئاشکرای کرد کە ڕەنگە لیژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی ڕێگە بە ڕووسەکان بدات زۆر بە خێرایی بگەڕێنەوە بۆ یارییە ئۆڵۆمپیەکان ئەگەر ڕێککەوتنی ئاشتی لە ئۆکرانیا ئەنجام بدرێت.

 لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، جۆرۆڤا دووپاتیکردەوە کە دوای جەنگی جیهانی یەکەم و دووەم و سەرەڕای سزاکان، ئەڵمانیا گەڕایەوە بۆ یارییە ئۆڵۆمپیەکان.  ئەو زیانانەی کە لێی کەوتووە بەراورد ناکرێ بەو کارەی کە ڕووسیا دەیکات.

 پاڵەوانی پێشووی ئۆڵۆمپیاد لە پێشبڕکێکانی خلیسکانی سەر شەقامی خێرا ئاماژەی بەوەدا کە لیژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی ڕێگە بە وەرزشوانان نادات لەژێر ئاڵای ڕووسیا بەشداری بکەن تا ڕێککەوتن نەکرێت.

 لە کۆتاییدا وتی:" لیژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی بەردەوام بڕیاری بەشداریکردنی وەرزشوانانی ڕووسیا لە یارییە ئۆڵۆمپیادەکاندا دوادەخات بەهۆی هیوای لیژنەکە بۆ کۆتایی هاتنی خێرای ململانێکان لە ئۆکرانیا.


PM:01:45:07/12/2023