ناسنامەی چەند مامۆستایەک کە گیانیان لەدەستداوە ئاشکرابوو

دوای ئاگرکەوتنەوە لە بینایەکی  سۆران بەپێی زانیارییەکان ١٤ مامۆستاو خوێندکار و هاوڵاتی گیانیان لە دەستداوە و چوار مامۆستای تریش  برینداربوون. 

 بەگوێرەی زانیارییەکان ١٤ کەس گیانیان لەدەستداوە کە ١٠یان ژنن و ٤یان پیاون، ناسنامەی چەند کەسێک ئاشکرابووە یەکێک لەوانە بەناوی محەمەد وەحید خەڵکی دیالەن، خۆی ودووخوشک ودایکی لەنێو رووداوەکەی ئەمشەوی سۆران بوون سەرجەمیان گیانیان لەدەستداوە.

دووان لەو مامۆستایەنی گیانیان لەدەستداوە عەرەب بوون و یەکێکیان بەناوی دکتۆرە الهام، مامۆستا لە فاکەلتی یاسای زانکۆی سۆران لە ڕووداوی ئاگرەکەی ئەمشەو گیانی لە دەستداوە و بە ڕەگەز عەرەبە.

یەکێک لە مامۆستاکان کە ماوەی ساڵێکە ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە خۆی هاوسەرەکەی گیانیان لەدەستداوە.

هەر بەپیی زانیارییەکان هەموو ئەوانەی گیانیان لە دەست داوە جەستەیان نەسوتاوە بەڵکو بە دوکەڵ خنکاون.



وێنەی بەشێک لەو مامۆستایانەی گیانیان لەدەست داوە:






PM:11:56:08/12/2023