وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی هه‌رێم ڕایدەگەیەنێت" حكومه‌تی عێراق ئاسته‌نگ بۆ ناردنی شایسته داراییه‌كان دروستده‌كات".
پشتیوان سادق وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان (ماوە بۆدرێژکراوە)، ئەمڕۆ شەممە له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند" بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی ریشەیی لە چەند رۆژی داهاتوودا شاندێکی هەرێم جارێکی دیکە سەردانی بەغداد دەکاتەوە".
ئەوەشی خستەڕوو، حکومەتی فیدراڵ مەرجی دیکەی داناوە بە مەبەستی ئاستەنگ دروستکردنی بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێشتر بەرپرسانی حکومەتی عێراق بە شاندی هەرێمیان وتووە کە تەنها دەتوانن ٦٠٪ی مووچەی مووچەخۆران بنێرن و ئەوەی دەمێنێتەوە دەبێت هەرێم له داهاتی خۆی دابینی بكات.
تا ئێستا فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم مووچه‌ی مانگی ئه‌یلولی ئەمساڵیان وه‌رنه‌رگرتووه و حكومه‌تیش هیچ واده‌یه‌كی بۆ دابه‌شكردنی رانه‌گه‌یاندووه.