مووچەکانی مانگی ١٠ و ١١ و ١٢ مووچەخۆرانی هەرێم فەوتا

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا چارەنووسی مووچەی مانگی ١٠ و ١١ و ١٢ یەکلاییکردۆتەوەو رایگەیاندووە کە ناتوانێت کاری نا یاسایی بکات.

ئەمشەو کەناڵی رووداو لە میانەی هەواڵەکانیدا ئاماژەی بۆ میواندارییەکی سودانی سەرۆک وەزیران کردووە لە بەغدا، لەو بەرنامەیەدا لەبارەی چارەنووسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و بەتایبەتی مووچەکانی مانگی ١٠ و ١١ و ١٢ بەشداربووان لە سودانیان پرسیووە، ئەویش لە وەڵامدا جەختی لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە بەرپرسیارێتی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە ئەستۆی ئەودایە، بەلآم ناتوانێت کاری نایاسایی بکات.

مووچەخۆرانی هەرێم جگە لە مووچەی ئەو هەموو مانگانەی لە ساڵانی رابردوودا لەلای حکومەتی هەرێم خوراوە، ئەمساڵیش بە هۆی ناکۆکی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی سودانی، مووچەی مانگەکانی ١٠ و ١١ و ١٢ فەوتا.

هەفتەی رابردوو وەفدێکی هەرێم بە سەرۆکایەتی وەزیری دارایی لە بزووتنەوەی گۆران سەردانی بەغدایان کردو لە خاڵێکی سەردانەکەیاندا داوای ٢ ترلیۆن و ١٠٠ ملیار دیناری تریان لە بەغدا وەک قەرز کرد، بەلآم وەفدەکە بە دەستی بە تاڵ گەڕانەوە. 



PM:08:21:09/12/2023