مامۆستایانی ناڕازی لە هەڵەبجە رایدەگەیەنن" سبەینێ لە دادگای پارێزگای هەڵەبجە سکاڵای یاسایی لەسەر سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان تۆمار دەکەین".
مامۆستایانی ناڕازی هەڵەبجە، ئەمشەو شەممە لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەیان بەوەکرد، دوای ئەوەی کە ڕێگریان لێ‌کرا بچنە بەغداد، "سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی ماوەبەسەرچوو هەندێ تۆمەتی بۆ هەڵبەستووین و تەشهیری پێکردووین"، سبەینێ یەکشەممە کاتژمێر (١٠:٠٠)ی بەیانی لە دادگای هەڵەبجە سکاڵای یاسایی لەسەر تۆماردەکەن.
مامۆستایانی ناڕازی ڕاشیانگەیاندووە" ھەر لەبەردەم دادگای ھەڵەبجە گردبوونەوەیەك سازدەكەین و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕای خۆمان دەخەینە ڕوو سەبارەت بەو پرسە و دووپاتکردنەوەی بایکۆت و بەردەوامی ناڕەزایەتییەکان".
هەر ئەمڕۆ نوێنه‌رانی مامۆستایانی وانه‌بێژی سلێمانی رایانگەیاند" سبەینێ لەگەڵ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده كۆده‌بینەوە و گردبونه‌وه‌ی سبەینێ و دانیشتن له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده به مانای شكانی بایكۆت و نه‌رمی نواندن نیه له ئاست داوا هه‌ره ڕه‌واكه‌مان كه دامه‌زراندنه، به‌ڵكو ته‌نها دامه‌زراندن ناچاری چوونه‌وه بۆ هۆڵه‌كانی خوێندنمان ده‌كات".