ئاراوخۆ پەیامێکی ڕوون بۆ بەرشەلۆنە دەنێرێت

راپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان دووپاتی دەکەنەوە کە پێگەی ڕۆناڵد ئاراوخۆ یاریزانی بەرشەلۆنە هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە و لە ئێستادا بیر لە جێهێشتنی تیپەکەی ناکاتەوە، بەو پێیەی سەرنجی تەواوی لەسەر یانەی بەرشەلۆنە داناوە.


ڕاپۆرتەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، بلاوگرانا بۆندێکی نوێی پێشکەش دەکات زۆر بە زوویی، وەک چۆن مانەوەی یاریزانەکە بە یەکێک لە ئەولەویەتەکانی  دەزانێت.


 ڕاپۆرتەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە پەیامەکە لە کەمپی یاریزانەکەوە زۆر بە ڕوونی دەرکەوتووە کە ئارەزووی مانەوەی یاریزانەکە دەکات، چونکە ئاراوخۆ لە بەرشەلۆنە زۆر دڵخۆشە سەرەڕای ئەوەی بایرن میونشنی ئەڵمانی گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ بەدەستهێنانی خزمەتگوزارییەکانی و ئەو فشارەی کە تۆماس توخێلی ڕاهێنەر دەیخاتە سەری ئەویش بگرێتەوە.

 


PM:01:10:10/12/2023