دارایی هه‌رێم روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر هاتنی پاره‌كه‌ی به‌غدا ده‌دات

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند "ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ گرێبەستی وەرگرتنی ٢٥٠ ملیار دیناری وەک قەرز لە ڕێگای بانکی ڕافیدەینەوە واژۆ کردووە".

له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی هه‌رێم ده‌ڵێت" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ گرێبەستی وەرگرتنی ٢٥٠ ملیار دیناری وەک قەرز لە ڕێگای بانکی ڕافیدەینەوە واژۆ کرد و چاوەڕوانین لە داهاتویەکی نزیکدا پارەکە بگاتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتمان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق".

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، بە فەرمانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و لەژێر چاودێریی تەیف سامی، وەزیری دارایی، "رۆژی هەینی ٨ی کانونی یەکەم، وەزارەتی دارایی نووسراوێکی کردووە بەمەبەستی پێدانی ٧٠٠ ملیار دینار بەشێوەی قەرز بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، بەو مەرجەی ئەو بڕەپارەیە دواتر لە شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دوای پابەندبوونی بە یاسای بودجە، پاکتاو بکرێت".

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ناردنی ٧٠٠ ملیار دینارەکە جەختکردنەوەیە لە پەرۆشی حکومەتی عێراق بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی فەرمانبەران لە هەرێمی کوردستان.


PM:07:12:10/12/2023