دادگای فیدڕاڵی دواخستنی هەڵبژاردنی پارێزگای کەرکووکی ڕەتکردەوە

ئاگاداری فیدڕاڵی دواخستنی هەڵبژاردنی پارێزگای کەرکووکی ڕەتکردەو، رایگەیاند، "پرۆسەكە لەوادەی خۆیدا هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكەی عێراق بەڕێوەدەچێت".

ئەمرۆ سی شەممە ١٢ی کانونی یەکەم ٢٠٢٣، دادگای ئیتحادی داوای تورکمان و سووننەکانی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن ی ئەنجومەنی پارێزگا لە پارێزگای کەرکوک رەتکردەوە


دادگا بڕیاریدا به‌ڕه‌تكردنه‌وه‌ی سكاڵاكه‌ و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌ ١٨ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠٢٣
دادگای فیدڕاڵی پاش وردبینی له‌ دۆسیه‌ی سكاڵاكه‌، بڕیاریدا به‌ڕه‌تكردنه‌وه‌ی سكاڵاكه‌ و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌ ١٨ی (كانونی یه‌كه‌می ٢٠٢٣ هاوشێوه‌ی پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق.

سلێمان ئەحمەد مستەفا یاساناس و پسپۆری بواری هەڵبژاردن لە وتارێکیدا کە دوێنێ دووشەممە بۆ ماڵپەڕی " سپی " ناردبوو، لە کۆتاییەکەیدا گەیشتبووە ئەو ئەنجامەی "بە بڕوای بەندە ئەم داوایە هیچ بنەمایەکی یاسای نییە ، رێکارو شێوازی تانە دان لە بڕیارەکانی کۆمسیۆن دیارن و یاسای دیاریکردون و مافی تانە دانیشی بۆ لایەنی زەرەرمەند دەستەبەر کردوە ، دوای ئەو وادەیەش هیچ سكاڵاو تانەیەک بە هەند وەر ناگیرێت ، هەروەها پەیرەوی ناوخۆی دادگای فیدراڵی ئەو راستییەی دوپاتکردۆتەوە کە کات گرنگە لە پرۆسەی تانەدان لە یاساکان ، لەهەمان کاتدا یاسای کۆمسیۆن و پەیرەوەکانێش روون و راشکاون".

بۆ بینینی وتارەکەی ئەم پسپۆڕەی هەڵبژاردن کلیک لێرە بکە




PM:02:00:12/12/2023