ڤیدیۆ.. حەسەن شەریف نوێترین بەرهەمی خۆی بڵاودەكاتەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژی دیاری کورد حەسەن شەریف لە داهاتوویەكی نزیكدا نوێترین کاری هونەری خۆی بە ناوی (وەرە دا بچین) بڵاودەكاتەوە.

حەسەن شەریف لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام تیزەری (وەرە دا بچین) بڵاوكردەوە و ئاماژە بەوەدەکات کە بەمزوانە لە كەناڵی یوتوبی تایبەتی خۆی بڵاویدەكاتەوە و پێشكەشی هەوادارەكانی دەكات.

حەسەن شەریف لە ساڵی (١٩٦٩) لە گوندی کێستەی سەر بە شاری دهۆک لە دایکبووە، لە تەمەنی (١١) ساڵییەوە دەستی بە ژەنینی ساز کردووە، لە ساڵی (١٩٨٥) دەستی بە کاری هونەری کردووە و یەکەم بەرهەمی خۆی بە ناوی (تەمبوورا من) بڵاوکردەوە و ساڵی (١٩٨٦)یش بەرهەمێکی دیکەی بە ناوی (باران باری) بڵاوکردووەتەوە.

حەسەن شەریف ئەو دەنگەی بە (دەنگێ چیا) و زۆزانەکانی کوردستان ناسراوە، هاوشانی (١٢) هونەرمەندی دیکەی چوار پارچەی کوردستان بەشداری لە دوو بەرهەمی سەمفۆنی و کۆراڵی پێشمەرگە و شنگالدا کردووە، هەروەها ماوەی زیاتر لە (٣٥) ساڵە لە بواری هونەریدا بەردەوامە و خاوەنی چەند ئەلبومێکی گۆرانیشە. 


PM:12:27:13/12/2023