د.پشده‌ر عه‌بدوڵا ئیسماعیل پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشیه‌كانی منداڵان زانیاری له‌باره‌ی په‌تای وه‌رزی منداڵان و چاره‌سه‌ر و نیشانه‌كانی ده‌خاته‌ڕو و راشیده‌گه‌یه‌نێت، "نه‌خۆشیه‌كی ترسناك نیه و ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك بۆ ١٠ ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت".
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ته‌ندروستی سلێمانی، د.پشده‌ر عه‌بدوڵا ئیسماعیل رایگه‌یاندووه، "په‌تای وه‌رزی منداڵان نه‌خۆشیه‌كی ڤایرۆسیه، به‌شی سه‌ره‌وه‌ی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه توش ئه‌بێت یه‌ك بۆ سێ ڕۆژ دوای به‌ریه‌ك كه‌وتن له‌گه‌ڵ ڤایرۆسه‌كه، بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك بۆ١٠ ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، نه‌خۆشیه‌كی ترسناك نیه و خۆی چاك ئه‌بێته‌وه دوای ته‌واو كردنی سوڕی ڤایرۆسه‌كه".
نیشانه‌كانی په‌تای وه‌رزی منداڵان:
١-لوتی ته‌ڕ ئه‌بێت.
٢-قوڕگی خوران و ئازاری ئه‌بێت.
٣-كۆكه.
٤-هه‌ست به ئازار‌و بێتاقه‌تی ئه‌كات.
٥-پژمه.
٦-تایه‌كی كه‌م هه‌ندێكجار تایه‌كی به‌رز.
٧-به گشتی هه‌ست به باشی ناكات.
له چ كاتێكدا پێویسته پزیشك بیبینێت :
١-تا به‌رزتر له ٣٨ پله‌ی سیلیزی له منداڵی خوار ته‌مه‌نی سێ مانگ.
٢-به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی یان مانه‌وه‌ی تاكه‌ی بۆ زیاتر له دو ڕۆژ.
٣-نیشانه‌كانی به‌ره‌و خراپی بڕۆن.
٤-سه‌رئێشه‌یه‌كی زۆر و كۆكه‌یه‌كی زۆر.
٥-خیزه‌ی سنگ.
٦-ئازاری گوێچكه.
٧-ئاره‌زوی خواردنی نه‌مێنێت.
٨-هۆشی به‌ره‌و خراپی بڕوات.
چۆنیه‌تی خۆپاراستن:
١- به‌رده‌وام ده‌ستی منداڵه‌كه به سابون بشۆ.
٢-به‌رده‌وام ئاگاداری پاك و خاوێنی مه‌تبه‌خ و حه‌مام به.
٣-به‌رده‌وام كلێنێكس به‌كاربهێنه به‌تایبه‌ت له كاتی كۆكه و پژمه،منداڵه‌كه‌ت فێر بكه له‌كاتی نه‌بونی كلێنێكس ئه‌گه‌ر كۆكه‌و پژمه‌ی هات با سه‌ر بنێت به ئانیشكیه‌وه بۆئه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه بڵاونه‌كاته‌وه.
٤-هه‌وڵ بده به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كه‌وچك و په‌رداخی كه‌سی توشبو به‌كارنه‌هێنێت.
٥-هه‌وڵ بده به‌ریه‌ك كه‌وتنی له‌گه‌ڵ كه‌سی توشبو نه‌بێت.
چاره‌سه‌ره‌كانی له ماڵه‌وه :
١-خواردنه‌وه‌ی بڕێكی زۆر له شله‌مه‌نی وه‌ك ئاو شه‌ربه‌ت وه‌ك شه‌ربه‌تی گه‌رمی لیمۆ.
٢-خواردنی شۆربای مریشك.
٣-پشودان له ماڵه‌وه.
٤-ڕێكخستنی پله‌ی گه‌رمی و شێداری ژوری پشودانی منداڵه‌كه‌ت، نابێت زۆر گه‌رم بێت یان سارد بێت،یان وشك بێت.
٥-غه‌ڕغه‌ڕه‌كڕدن به خوێ و ئاو (خوێواو).