"لە نزیکترین کاتدا شاندی هەرێم بۆ مووچە سەردانی بەغدا دەکاتەوە"

وەزیری ئەوقافی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "لە نزیکترین کاتدا شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بابەتی دارایی و مووچە سەردانی بەغدا دەکاتەوە".
 
ئەمڕۆ سی شەممە ١٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣، پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقافی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، وتی، "حکومەتی هەرێمی کوردستان لە خەمی مووچەخۆراندایە و هەموو هەوڵی خۆمان بۆ دابینکردنی مووچە دەدەین." 
 
لەبارەی ئەو مووچانەی تائێستا نەدراون و دواکەوتوون، وەزیری ئەوقاف وتی: "حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیران بە فەرمی داوایان لە عێراق کردووە ئەو مووچانەی نەیانناردوە بینێرن تا لەگەڵ داهاتی ناوخۆ دابەشی بکەن، بەڵام تا ئێستا عێراق وەڵامی نەداوەتەوە".


PM:03:51:13/12/2023