حەواڵەی بازرگانی بە دەرهەم نێوان عێراق و ئیمارات دەستپێدەکات

حەواڵەی بازرگانیی نێوان عێراق و ئیمارات بە درهەم لەنێوان بانکەکانی هەردوو وڵات دەستپێدەکات.
 
رۆژی ١٣ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، بانکی ناوەندیی عێراق لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند"  حەواڵەی دارایی نێوان هەردوو وڵاتی عێراق و ئیمارات و پارەدارکردنی بازرگانی و هاوردەکردن بە دراوی ئیماراتی دەکرێت، لەرێگەی بانکە ئیماراتییەکەوە، و ئەو رێککەوتنە لەنێوان عەلی عەللاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی بەوەکالەت و هەنا رۆستەمانی، سەرۆکی گرووپی بانکی ئەبوزەبی یەکەم کراوە".

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە" رێککەوتنەکە لە قۆناخی یەکەمدا لە رێگەی پێنج بانکەوە دەکرێت، دواتر ژمارەی بانکەکان زیاتر دەکرێن، لە دواییدا بە پشتبەستن بە سەکۆی ئەلیکترۆنی، حەواڵەکردنی دارایی کەمدەبێتەوە".  
 
پێش ئەو رێککەوتنە، سەرجەم حەواڵەی دارایی نێوان عێراق و ئیماراتی عەرەبی، بە دۆلار دەکران، لەمەودوا درهەمی ئیماراتیش بۆ هەمان مەبەست بەکاردەهێندرێت.
 
  
  



PM:11:20:13/12/2023