لە دهۆک دووکەس دەکوژرێن

لە دهۆک بەهۆی رووداوێکی تەقەکردن دوو کەس گیانیان لەدەستدا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣ پۆلیسی دهۆک رایگەیاند"  کەمێک پێش ئێستا لە نزیک پارکی دڵشاد محەممەد سەعید رووداوێکی تەقەکردن روویدا و بەهۆیەوە دوو کەس کوژران".

بە گوێرەی زانیارییەکان ئەم دووکەسە خزمی یەکترن و لە ئێستادا تەرمەکانیان رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراون.

تاوەکو ئێستا پۆلیس هیچ زانیارییەکی لەبارەی هۆکاری رووداوەکە و ناسنامەی کوژراوەکان  ئاشکرانەکردووە.




AM:10:40:14/12/2023