محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، له‌ڕێگه‌ی هه‌مواری یاسای بودجه‌وه، چاره‌سه‌ری قه‌یرانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و سه‌باره‌ت به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به دیناریش ده‌ڵێت، "پابه‌ندم به‌وه‌ی ١٠٠ دۆلار ١٣٢ هه‌زار دیناری عێراقی بێت".
ئەمرۆ پێنج شەممە ١٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣، محه‌مه‌د شیاع سودانی له‌میانه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تی كه‌ناڵی روداو رایگه‌یاند، "ده‌مه‌وێت موچه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ر و موچه‌خۆرانی هه‌رێم به‌بێ ئاسته‌نگ و بێ كێشه ره‌وانه بكرێت، ئێمه نامانه‌وێت موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دوابخه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستاش نێردراوه وه‌كو قه‌رز بوه، یاسای بودجه هه‌موارده‌كه‌ینه‌وه و موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌خه‌ینه سه‌ر بودجه‌ی حاكیمه بۆئه‌وه‌ی چیتر دوانه‌كه‌وێت".
سه‌باره‌ت به‌موچه‌ی هه‌ریه‌ك له مانگه‌كانی (تشرینی یه‌كه‌م، تشرینی دوه‌م، كانونی یه‌كه‌م)ی ئه‌مساڵی موچه‌خۆرانی هه‌رێم، محه‌مه‌د شیاع سودانی وتی، "كۆتایی ئه‌م مانگه حسابات له‌نێوان به‌غدا و هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت، بۆئه‌وه‌ی بزانرێت ئه‌و قه‌رزانه‌ی بۆی نێردراوه زیاتره له‌پشكی خۆی به‌پێی یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵ یاخود نا، ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕه پارانه‌ی بۆی نێردراوه كه‌متر بون بێگومان پاره‌ی دیكه‌ی بۆ ده‌نێرین".
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دڵنیاییشیدا له‌وه‌ی، "به‌هه‌مواری یاساكه كۆتایی به مه‌ینه‌تی موچه‌خۆرانی هه‌رێم ده‌هێنن و له‌هه‌مواری یاساكه نزیكین، ئه‌وه‌ی له‌ده‌سه‌ڵاتی منه هه‌مواری یاسای بودجه‌یه و به‌مزوانه چاره‌سه‌ری ئه‌و قه‌یرانه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم ده‌كه‌ین".