شارەزایەکی بواری کەشناسی رایگەیاند" شەپۆلێکی بەفربارین و سەرما و بارانبارین روو لە ناوچەی هەرێمی کوردستان دەکات".
شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاراس جەبار ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند" سەرەتا کەش و ھەوای ناوچەکانمان تا رۆژی دووشەمە ١٨/١٢/٢٠٢٣ بەشێوەیەکی ئاسایی و سەقامگیر ئەمێنێتەوە و ئەگەر ھەیە رۆژانی ١٨ و ١٩ی مانگ نزمەپاڵەپەستۆیەکی لاواز لە دەریای ناوەراستەوە ڕووبکاتەوە ناوچەکە و نمە بارانێکی کەم لەھەندێ ناوچەدا ببارێت".
ئاراس جەبار راشیگەیاند" بە گوێرەی پێشبینیە دوور مەوداکان کۆتای ئەم مانگەش ئەگەری جوڵەکردنی نزمەپاڵەپەستۆیەکی جەمسەری ھەیە بە ئاراستەی ناوچەکەوە و پێشبینی ھاتنی شەپۆلێکی چڕی بارانبارین و بەفر بارینی لەناوچە شاخاویەکان لێدەکرێت لەگەڵ ئەگەری بارینی بەفر لەسەنتەری شاری سلێمانی و دابەزینی بەرچاوی پلەکانی گەرما".