دەنگدانی تایبەت لە کاتژمێر ٧ ی بەیانییەوە لەسەرتاسەری عێراق دەستیپێکرد

ئەمڕۆ شەممە کاتژمێر ٧ ی بەیانی دەنگدانی تایبەت لە هەر ١٨ پارێزگاکەی عێراق دەستیپێکرد بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی ١٥ پارێزگار، لایەنە بەشدارە کوردیەکانیش چاویان لەسەر ناوچە جێناکۆکەکانەو بەتایبەتی پارێزگای کەرکوک.

ئەمڕۆ لە دەنگدانی تایبەت لەسەرتاسەری عێراق  ملیۆنێک و ٢هەزار و ٣٩٣ هاوڵاتی لە ٥٦٥ بنکە کە لە ٢٣٦٧ وێستگە پێکهاتووە، دەنگ  دەدەن.

تەنها لە کەرکوک لە دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی کوردستان ٤٨ هەزار و ٢٦٠ هاوڵاتی ئاوارە مافی دەنگدانیان هەیە.

دەنگدانی تایبەت و دەنگدانی گشتی لەلایەن رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و میدیا و رێکخراوە جیهانییەکانەوە چاودێری دەکرێت.

بە دەنگدانی تایبەت و گشتیەوە بۆ هەڵبژاردنی هەر ١٥ پارێزگاکەی عێراق ١٦ ملیۆن و ١٥٨ هەزارو ٧٨٨ کەس مافی دەنگدانیان هەیە.



AM:08:28:16/12/2023