پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان كۆتاییهات

دوای ئەوەی لە بەیانی ئەمڕۆوە ناوەندەكانی دەنگدان بە ڕووی دەنگدەرانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق كرانەوە، كەمێك پێش ئێستا پرۆسەكە كۆتاییهات. 

لە کاتژمێر (٧:٠٠)ی بەیانی ئەمڕۆ شەممە دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق دەستیپێکرد و کەمێک پێش ئێستاش پرۆسەی دەنگدان کۆتایهات و دەرگای ناوەندەكانی دەنگدان داخران و كۆمسیۆنیش ماوەكەی درێژنەكردەوە.

لە دەنگدانی تایبەتدا یەک ملیۆن و دوو هەزار و ٣٩٣ کەس لە سەرانسەری عێراقدا لە (٥٦٥) بنکە کە لە (٢٣٦٧) وێستگە پێکهاتووە، مافی دەنگدانیان هەیە. 

بڕیارە رۆژی دووشەممە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ دەنگدانی گشتی بەڕێوەبچێت و کۆتایی بە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێگاکانی عیراق دێت.


PM:06:11:16/12/2023