سالار مەحمود: دەنگدانی تایبەت لە گەرمیان باش بەڕێوەچوو

بەرپرسی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی ئاماژەی بەوەداوە کە دەنگدانی تایبەت لە گەرمیان بە باشی بەڕێوەچووە.

سالار مەحمود بەرپرسی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی رایگەیاند" پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە گەرمیان باش بەڕێوەچوو و رێژەی بەشداری ھەڵبژاردن لە گەرمیان ٩٥،٣٪‏ بوو".

سالار مەحمود راشیگەیاند" ژمارەی دەنگدەرانی تایبەت لە گەرمیان ٤٦٦٩  دەنگدەر بوو، لە سێ ناوەند دەنگیان دا".

جێگای ئاماژەیە کە لە ھەڵبژاردنی پێشوی ساڵی ٢٠٢١ رێژەی بەشداریکردن بریتی بوو لە ٨٣٪، بۆ هەڵبژاردنی ئەمساڵ ‏واتە لە ١٢٪‏ زیادی کردوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی دەنگدانی تایبەت بەفەرمی راناگەیێنێت و تێکەڵ بە ئەنجامی دەنگدانی گشتی دەکرێت و پێکەوە رادەگەیێندرێن.
 
ئەمڕۆ شەممە ١٦ی کانوونی یەکەم دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە عێراق ئەنجامدرا، کە زیاتر لە یەک ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەبوو بۆ دەنگدانی تایبەت.


PM:07:39:16/12/2023