رێژەی بەشداریکردن لە دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بڵاوکرایەوە

بەگوێرەی زانیارییەکانی نووسینگەکانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رێژەی بەشداریکردنی دەنگدەران راگەیەندرا.

دوای تەواوبوونی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بەگوێرەی زانیارییەکان رێژەی بەشداریکردنی لە هەڵبژاردنی تایبەت لە چەند ناوچەی کوردستانی بەم شێوەیەبووە:

گەرمیان: ٩٥.٣%

كەركوك: ٨٠%

دیالە : ٧٨%

كەمپی ئاشتی لە عەربەت - سلێمانی : ٧٧%

دیوانیە: ٧٧%

خانەقین: ٧٥%

شێخان: ٦٩٪

رێژەی بەشداریکردنی لە هەڵبژاردنی تایبەت لە چەند پارێزگای عێراق بەم شێوەیەبووە:


نەینەوا: ٧٥%

واست: ٧٤%

زیقاڕ: ٧٢%

بەسڕە: ٧١.٢%

بابل: ٦٩.٧%

نەجەف: ٦٨%

میسان: ٦٧%

كەربەلا: ٦٦%

بە گوێرەی زانیارییەکان کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی دەنگدانی تایبەت بەفەرمی راناگەیێنێت و تێکەڵ بە ئەنجامی دەنگدانی گشتی دەکرێت و پێکەوە رادەگەیێندرێن.
 
ئەمڕۆ شەممە ١٦ی کانوونی یەکەم دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە عێراق ئەنجامدرا، کە زیاتر لە یەک ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەبوو بۆ دەنگدانی تایبەت.



PM:08:03:16/12/2023