لە هەولێر تۆمەتبارێک بە ٨٥ مۆری ساختەوە دەستگیر دەکرێت

بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند" تۆمەتبارێکی بە ٨٥ مۆری ساختەوە دەستگیرا کردووە".

ئەمڕۆ شەممە ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە راگەیاندراوێکدا رایگەیاند" دوای وەرگرتنی رەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، هێزەکانیان تۆمەتبارێکیان بەناوی (ع. ی. ع.) دەستگیر کردووە  بە تۆمەتی ئەنجامدانی کاری ساختەکاری و دروستکردنی مۆری ساختە".

لە راگەیاندراوەکەی  بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێردا هاتووە"  لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوت ئەم تۆمەتبارە بە ناوی کۆمپانیایەک کاری ساختەکردن و دروستکردنی نووسراوی رێخکراوە نێودەوڵەتییەکان و دەزگا خێرخوازییەکان و دروستکردنی مۆر و پسوولەی ساختەی کردووە".

راگەیاندراوەکەی ئاسیش ئاماژەی بەوە کردووە لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە لەلایەن هێزەکانمان لە ئاسایشی هەولێر، دەستبەسەر (٨٥) مۆری ساختە و چەکێکی بێ مۆڵەتدا گیراوە.



PM:09:05:16/12/2023