بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و كارتی نیشتمانی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و كارتی نیشتمانی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیان دەكاتەوە، كە ئەوانەی تاوەكو ١٠ی ١٢ی ٢٠٢٣ مامەڵەی كارتی نیشتمانیان كردووە، ئێستا كارتەكان گەڕاونەتەوە و دەتوانن وەریبگرنەوە.

مقەدەم شێركۆ ئەحمەد، بەڕێوەبەری كارتی نیشتمانی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" ئەو ھاووڵاتیانەی تاوەكو بەرواری (١٠ / ١٢/ ٢٠٢٣) مامەڵەی كارتی نیشتمانیان كردووە، ئێستا كارتەکانیان گەڕاوەتەوە و بەرواری كاتی مامەڵەی كارتەكەشیان لەسەرەوەی وەسڵەكەدا نووسراوە".

ڕاشیگەیاند" ڕۆژانە لە یەک شەممە تاوەكو پێنج شەممەله‌ كاتژمێر ( ٢ )ی پاش نیوەڕۆ بۆ ( ٥ )ی ئێوارە ده‌توانن سه‌ردانی‌ بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەی سلێمانی و سەرجەم فەرمانگەکانی کارتی نیشتیمانی سنووری پارێزگای سلێمانی بکەن بۆ وەرگرتنەوەی كارتی‌ نیشتمانیەکانیان".

ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ وەرگرتنەوەی كارتی نیشتمانی پێویستە كەسەكە ڕه‌گه‌زنامه‌ی‌ عێراقی و پێناسی‌ باری شارستانی پێبێت لەگەڵ وه‌صڵی‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ كارتی نیشتیمانیەکە، كە ناوی ئەو کەسەی تۆمار کراوە بۆ وەرگرتنەوەکەی دەبێت ھەر ئەو کەسە بچێتەوە بۆ کارتەکە.


PM:10:09:16/12/2023