رێگه‌پێدراوی پارتی رایگەیاند" له كه‌ركوك گومانیان له ئامێره‌كانی ده‌نگدانی كه‌ركووك هه‌یه".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ١٦ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠٢٣سامان ره‌شید، رێگه‌پێدراوی پارتی له كه‌ركوك لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند" پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ده‌نگدانی تایبه‌ت له كه‌ركوك به‌ده‌ر نه‌بوو له هه‌ندێك له پێشێلكاریی، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌وان وه‌ك به‌شی هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌باره‌ت به‌و پێشێلكارییانه چوار سكاڵایان تۆمار كردووه".
سامان رەشید دەڵێت" گومانیان له‌و ئامێرانه هه‌یه كه بۆ زانیاری ده‌نگه‌كان بۆ ناوه‌نده‌كان ده‌گوزانه‌وه. روونیشیكرده‌وه ئامێره‌كان وه‌ك پێویست نین و له گواستنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان خاو و له‌سه‌ره‌خۆن".
هەروەها وتی" تاوه‌كو كاتژمێر هه‌شتی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له هه‌ندێك بنكه‌دا داتاكان نه‌گه‌یه‌شتوونه‌ته به‌غدا، ئه‌مه‌ش گومانی له‌لای پارتی دیموكراتی كوردستان دروست كردووه".
ئەم رێگەپێدراوەی پارتی راشیگەیاند" سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته له‌گه‌ڵ كۆمیسیۆن و ئه‌و لیژنه‌ی له به‌غداوه بۆ كه‌ركوك نێردراون قسه‌یان كردووه و پێیان راگه‌یاندوون هه‌ر چی زووه كێشه ته‌كنیكییه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌تایبه‌تی كه پێشتریش ئه‌و ئامێرانه چوار جار تێست كراون و ئه‌و كاتیش به كۆمیسیۆنیان راگه‌یاندبوو ئامێره‌كان وه‌ك پێویست كار ناكه‌ن".
كاتژمێر حه‌وتی به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه ١٦ـی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠٢٣، ده‌نگدانی تایبه‌تی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق ده‌ستیپێكرد و كاتژمێر شه‌شی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش كۆتاییپێهات.
بە گوێرەی زانیارییەکان کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی دەنگدانی تایبەت بەفەرمی راناگەیەندرێت و تێکەڵ بە ئەنجامی دەنگدانی گشتی دەکرێت و پێکەوە رادەگەیەندرێن.