ڤیدیۆ.. حەسەن شەریف (وەرە دا بچینی) بڵاوکردەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژی دیاری کورد حەسەن شەریف نوێترین کاری هونەری خۆی بە ناوی (وەرە دا بچین) بڵاوکردەوە. 

حەسەن شەریف نوێترین بەرهەمی خۆی بە ناوی (وەرە دا بچین) لە كەناڵی یوتوبی تایبەتی خۆی بڵاوکردەوە كە تێكست و ئاوازەكەی لەلایەن زانا جەبەلی دانراوە، عەلی شاكر كاری دابەشكردنی میوزیكی بۆ كردووە، نیوار كەستای كاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامداوە. 

حەسەن شەریف لە ساڵی (١٩٦٩) لە گوندی کێستەی سەر بە شاری دهۆک لە دایکبووە، لە تەمەنی (١١) ساڵییەوە دەستی بە ژەنینی ساز کردووە، لە ساڵی (١٩٨٥) دەستی بە کاری هونەری کردووە و یەکەم بەرهەمی خۆی بە ناوی (تەمبوورا من) بڵاوکردەوە و ساڵی (١٩٨٦)یش بەرهەمێکی دیکەی بە ناوی (باران باری) بڵاوکردووەتەوە.

حەسەن شەریف ئەو دەنگەی بە (دەنگێ چیا) و زۆزانەکانی کوردستان ناسراوە، هاوشانی (١٢) هونەرمەندی دیکەی چوار پارچەی کوردستان بەشداری لە دوو بەرهەمی سەمفۆنی و کۆراڵی پێشمەرگە و شنگالدا کردووە، هەروەها ماوەی زیاتر لە (٣٥) ساڵە لە بواری هونەریدا بەردەوامە و خاوەنی چەند ئەلبومێکی گۆرانیشە. 


PM:05:37:17/12/2023