سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایدەگەیەنێت" سندوقەکانی دەنگدان دادوه‌رێكی یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌ن كه ده‌توانرێت شایسته ده‌ستوریه نیشتیمانییه‌كان به‌دیبهێنرێت".
نوری مالیكی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، بەیانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە دوای ئەوەی دەنگی خۆی لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە (هۆتێل ڕەشید) لە ناوەڕاستی بەغداد ئەنجامدا، ڕایگەیاند" ئازادی و دەنگدان پەیوەستە بە هەڵبژاردنەوە، هاوكات سوپاسی حكومه‌ت ده‌كه‌ین بۆ كاره‌كانی له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه".
مالیکی داوای لە هاوڵاتییان کرد بچن دەنگ بدەن، هەروەها داوای لە بایکۆتکاران کرد کۆتایی بە بایکۆتەکە بهێنن و بەشداری دەنگدان بکەن بۆ تەواوکردنی بنیاتنانی دەوڵەت.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بە ئیرادەیەکی زۆرەوە بەڕێوەچوو، جەختیشی لەوەکردەوە کە حکومەت بەرەو پڕۆژەکانی بیناسازی و ئاوەدانکردنەوە هەنگاو دەنێن.
وتیشی" سندوقەکانی دەنگدان دادوه‌رێكی یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌ن كه ده‌توانێت خواست و شایسته ده‌ستوریه نیشتیمانییه‌كان به‌دیبهێنرێت".
لای خۆشیەوە عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دوای دەنگدانی خۆی ڕایگەیاند" هەڵبژاردن نوێنەرایەتی جەوهەری پڕۆسەی هەڵبژاردن و مافی هاوڵاتیان دەکات".
حەکیم لە پەیامەکەیدا هیوای خۆی بۆ به‌شداریكردنی هاوڵاتیان له ئاستێكی به‌رزدا له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا ده‌ربڕی، هەروەها سوپاسی خۆی پێشکەش بە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان کرد کە ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت.
لە كاتژمێر (٧:٠٠)ی به‌یانی ئه‌مڕۆوە پڕۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە (١٥) پارێزگای عێراق به كه‌ركوك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم دەستیپێکرد و بڕیاره تا کاتژمێر (٦:٠٠)ی ئەم ئێوارەیە بەردەوام بێت.