کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" سبەینێ پلەکانی گەرما لە ناوچە شاخاوییەکان بە تایبەتی ناوچە سنورییەکان نزمدەبنەوە". 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور و پەڵە هەور دەبێت، خێرای باش (٥ – ١٥)کم دەبێت بە ئاڕاستەی باشوور و باکووری خۆرهەڵات و مەودای بینین (٨ – ١٠)کم دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرماش بە گشتی نزیک دەبنەوە بەراوورد لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان (سێ تا چوار) پلەی سیلیزی بە تایبەتی ناوچە سنورییەکان نزمدەبنەوە.  

ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و هەندی جار بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت لە ناوچە شاخاوییەکاندا، هاوکات خێرای با (٥ – ١٥)کم دەبێت و مەودای بینین (٨ – ١٠) کم دەبێت، پلەکانی گەرماش بەجێگیری دەمێننەوە. 


AM:10:50:18/12/2023