کەشناسێکی شارەزا دوایین زانیارییەکان لەسەر دەستپێکردنەوەی بارانبارین و بەفر دەخاتەڕوو و دەڵێت" لە هەفتەی داهاتوودا لە سەنتەری پارێزگاکان بارانی پچر پچر و مامناوەند دەبارێت".
ئاراس جەبار شارەزای بواری کەشناسی، ئەمرۆ دووشەممە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ڕایگەیاند" لە رۆژانی ھەینی و شەممەی داھاتوو (٢٢، ٢٣) مانگ، شەپۆلێکی بارانبارینی زستانە لە دەریای ناوەراستەوە ناوچەکانمان دەگرێتەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرەتا بەشێوەیەکی لاواز و رۆژی شەممە کاریگەری زیاد دەکات بەشێوەی بارانی بەردەوام و باش لەسەر ناوچە شاخاوییەکان و لە ناوچە نزمەکان و سەنتەری پارێزگاکان بارانی پچر پچر و مامناوەند دەبێت.
ئاراس جەبار لە بەشێکی دیکەی بڵاوکراوەکەدا پێشبینی بەفربارین دەکات لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان.