بافڵ تاڵەبانی لەبارەی هەڵبژاردنەوە پەیامێک ئاراستەی هاوڵاتیان دەکات

بافڵ جەلال تاڵەبانی، پەیامێکی ئاڕاستەی هاووڵاتییان کرد و داوایکرد دەنگ بدەن بۆ بونیادنانی داهاتوویەکی گەشتر.

‏‎ئەمڕۆ دووشەممە، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و بۆ هاووڵاتییان ڕایگەیاند" داواکارم ڕوو لە سندووقەکانی دەنگدان بکەن و بەشداریی بەرفراوانتان هەبێت، مافی دیموکراسیی خۆتان پەیڕەو بکەن و دەنگ بۆ بونیادنانی داهاتوویەکی گەشتر بدەن".

‏‎هەروەها رایگەیاند"  ئەمڕۆ ڕۆژێکی گرنگە و دەنگ بدەن، شانازییەکی تر بۆ مێژووە درەوشاوەکەتان تۆمار بکەن و ڕۆڵەکانی داهاتوو پێویستیان بە دەنگی ئێوەیە، دڵنیاشم لە ئاست ئەو بەرپرسیارێتییە نەتەوەیی، ئەخلاقی و مێژووییەدا دەبن".

ئەوەشی خستەڕوو، دەزانم خاڵەکانی پشکنین و وێستگەکانی دەنگدان قەرەباڵغن، بەڵام تکایە پشوودرێژبن، بە ئارامییەوە مامەڵە بکەن و وەک هەمیشە دڵسۆزی و خۆڕاگریی خۆتان بسەلمێنن.

لە كاتژمێر (٧:٠٠)ی به‌یانی ئه‌مڕۆوە پڕۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە (١٥) پارێزگای عێراق به‌ كه‌ركوك و ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم دەستیپێکرد و بڕیاره‌ تا کاتژمێر (٦:٠٠)ی ئەم ئێوارەیە بەردەوام بێت.


PM:02:23:18/12/2023