ڤیدیۆی هێرشکردنە سەر خێزانێکی کورد لەلایەن ژمارەیەک گەنجی تورکمانەوە لە کاتی ئاهەنگی دوای هەڵبژاردندا

ئەمشەو ١٨ ی کانوونی یەکەم لە کەرکوک لە کاتی ئاهەنگی گێڕانی خێزانێکی کوردا لە شاری کەرکوک دەکەونە بەر هێرشی ژمارەیەک گەنجی تورکمانەوە کە بە ئاڵای بەرەی تورکمانییەوە بەسەر شەقامەکەدا دەڕۆن.

لە ڤیدیۆکەدا ژمارەیەک گەنجی بەرەی تورکمانی بە ئاڵای حزبەکانیانەوە، لە دەوری ئۆتۆمبیلێک کۆدەبنەوەو کە ئاڵای کوردستان و یەکێتی نیشتمانیان هەڵگرتووەو سوکایەتیان پێدەکەن.

ئەمشەو ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پارێزگاکان لەلایەن میدیا و حزبەکانەوە راگەیەندراو کورد ژمارەیەکی بەرچاو دەنگی پارێزگای کەرکوکی بە دەستهێناوە.

بۆبینی ڤیدیۆکە جۆینی تێلیگرامی سپی لەم لینکەوە بکە..
  

AM:12:24:19/12/2023