"گەڕانەوە بۆ گوتاری نەتەوایەتی کارێکی زۆر خراپە"

ڕۆشنبیرێکی دیاری کوردی کەرکوک ڕایدەگەیەنێت" گەڕانەوە بۆ گوتاری نەتەوایەتی لە هەڵبژاردنی کەرکوکدا کارێکی زۆر خراپە". 

ئاوات محەمەد ڕۆشنبیر و ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک، سەبارەت بە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق لە کەرکوک لە چاوپێکەوتنێکدا بە ماڵپەڕی (سپی) راگەیاند" هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە کەرکوک تایبەتە، چونکە ماوەی ١٥ ساڵە هەڵبژاردن نەکراوە و شارەکە بە پارێزگا نەکراوە". 

وتیشی" خاڵێکی دیکەی ئەم هەڵبژاردنە وایکردووە کە کەرکوک جارێکی دیکە بگەڕێتەوە چوارگۆشەی رکابەرایەتی و گوتاری نەتەوەی کە ئەوەش شتێکی خراپە و بۆتە هاندەر بۆ دەنگدان، دەبوایە لە ئێستادا کاربکرایە بۆ گوتارێکی ئاشتەوای، بۆئەوەی کەرکوک بە ڕاستی خەمخۆری لە هەموو نەتەوەکان هەبوایە، نەک تەنها ئەو وتارە سیاسییە توندڕەوانە". 

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ بەدەستهێنانی پۆستی پارێزگار، پێوستە ئەو پرسە بچێتە ناو دەنگدانەوە لەو (١٦) ئەندامە دەنگی زۆرینە بەدەستبهێنێت کە دەبێت لایەنەکان دەنگ بە یەکتری بدەن، بە پێچەوانەوە ناتوانن و دەبێتە گرێ کوێرە. 

ئەوەشی خستەڕوو، کورد لەم هەڵبژاردنەدا پۆستەکانی زیاد دەکات، چونکە یاساکە ڕوونیدەکاتەوە و دەڵێت" دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردن هەرچی بێت پۆستە ئیدارییەکان بەشێوەیەکی دادپەروەرانە دابەش دەبن". 


PM:01:06:19/12/2023