بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد، بەشێوەیەکی کاتی بۆ ئەمڕۆ ڕاگیران.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد ڕایگەیاند" بههۆی دروستبوونی تهم له ئاسمانی بهغداد و به تایبهتی کە ئاسمانی فڕۆكهخانهی نێودهوڵهتی بەغدای داگیرکردووە، گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانە بۆ ئەمڕۆ ڕاگیراون".
ئاماژەی بەوەشکردوە، دوای نەمانی تەمەکە و گهڕانهوهی مهودای بینین بۆ ئاستی ئاسایی گەشتەکان دەستپێدەکەنەوە، هاوکات گەڕانەوەی گەشتەکان ڕادەگەیەنرێت.