لە عێراق بۆردومانكردنی بنكەیەكی هێزەكانی ئەمریكا دەستیپێكردەوە

بەرەبەیانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ٢٠ی کانوومی یەکەمی ٢٠٢٣ ده‌وروبه‌ری بنكه‌ی سەربازی عه‌ین ئه‌سه‌د له‌ پارێزگای ئه‌نبار له‌ ڕۆژئاوای عێراق کرایەوە ئامانج. 

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە" بنکەی عەین ئەسەدی تایبەت بە هێزەکانی ئەمریکا لە پارێزگای ئەنبار، رووبەرووی دوو هێرشی مووشەکی بووتەوە". 

هەروەها ئاماژه‌ به‌وه‌شدەکەن، هێرشه‌كه‌ هیچ بریندار و زیانێكی ماددی نه‌بووه‌، تا ئێستاش به‌ فه‌رمی هیچ راگه‌یه‌ندراوێك له‌وباره‌یه‌وه‌ نه‌خراوه‌ته‌ڕوو.

بەپێی ئامارێکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەکەمەوە زیاتر لە (٩٠) هێرشکراوەتە سەر هێزەکانیان لە عێراق و سووریا، زیاتر لە (٥٠) سەربازیش بەهۆیانەوە برینداربوون.


AM:09:31:20/12/2023