ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای بوودجه و دۆسیه‌ی نه‌وت و گازی هه‌رێم تاوتوێ دەکات.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێم و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران (ماوە بۆدرێژکراوە)، کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دەدات و تیایدا چەند بابەتێک تاوتوێ دەکات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە دواپێشهاتی هەردوو دۆسیەی هەمواركردنەوەی یاسای بودجەی گشتی فیدڕاڵ و دۆسیەی نەوت و گازی هەرێم.
ئەوەشی خستەڕوو، بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکە بریتی ده‌بێت له خستنه‌ڕوو و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ مادده و بڕگه‌كانی ڕه‌شنوسی یه‌كه‌می ڕێنمایی كاركردنی كرێكاری بیانی له هه‌رێمی كوردستان.
هەروەها بڕگەی کۆتایی کۆبوونەوەکە تایبه‌ت ده‌بێت به جێبه‌جێكردنی بڕیاری پێشووی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، له‌باره‌ی سوودمه‌ندانی مووچه‌ی شه‌هید و ئه‌نفالكراوان.