سزای له سێدارەدانی بەندکراوێکی ڕاگیراو لە بەندیخانەی قەرچەکی وەرامین، "بە تۆمەتی کوشتن" جێبەجێکرا.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردهوه" سەرلەبەیانی ئهمڕۆ چوارشەممە سزای له سێدارەنی سەمیرا سەبزیانفەرد تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی خوڕەمئاوای پارێزگای لوڕستان لە بەندیخانەی قزلحەساری کەرەج جێبەجێکرا".
ئاماژەی بەوەشکردووە، سەمیرا سەبزیانفەرد دایکی دوو منداڵه، (١٠) ساڵ پێش ئێستا "بە تۆمەتی کوشتنی هاوسەرەکەی" لەگەڵ دوو کەسی دیکە کە یەکێکیان خوشکەکەی بووە لە شاری مەلاردی تاران دەستگیرکرا و دواتر سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندرا.
هەنگاو ڕاشیگەیاندووە" سەمیرا له ماوهی چهند رۆژی رابردوودا بۆ ژوری تاکە کەسی گوازرایەوە و بهیانی ئهمڕۆ له سێدارەدرا، پێشتریش جارێکی دیکە گوازرابووەوە ژوری تاکە کەسی و دواتر دیسان بۆ نێو بەندی گشتی گەڕێندرایەوە".